کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، بەبۆنەی ٦٧مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سمینارێکی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان سمینارێک بۆ دوکتور گوڵموراد مورادی، تاهیر عەلیار، مریەم عەلیپوور و کۆسار فەتاحی لە شاری ئوسلۆ پێکهات.
سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان مۆمی ٦٧ ساڵەی تەمەنی کۆماری کوردستان لەلایەن خوشکی شەهید ئامینە عەبدوڵڵاپوورـەوە داگیرسا.
کۆمەڵێک پەیام برووسکەی پیرۆزبایی لەلایەن پارت و رێکخراوەکانەوە بە سمینارەکە گەیشتبوو کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان، باکوور
ــ حیزبی دێمۆکراتی کوردی سووریە
ــ کۆمەڵەی کوردەکانی سووریە لە نوروێژ
ــ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ــ حیزبی یەکگرتووی کوردستان
لەم سیمنارەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزب و کوردانی دانیشتووی ئوسلۆ و هەروەها نوێنەرانی رێکخراو و پارتە سیاسییەکان بەشدار بوون.