کوردستان میدیا: بەردەوامی و بەرفراوان بوونی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران، بەرپرسانی ڕێژیمی ناچار کرد وەدەنگ بێن و گرینگی پێ بدەن.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران لە هەمبەر گرانی، بێکاری و هەروەها سیاسەتی چەواشەکارانەی ڕێژیم و گرینگی دان بە هاوپەیمانەکانی لە عێراق، سووریە، یەمەن، لوبنان و ... هتد، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە مەشهەد دەستی پێ کرد و بەخێرایی بۆ شارەکانی تاران، کرماشان، قوم، لوڕستان و ... پەرەی سەندووە.
ئەو ناڕەزایەتییانە لە ڕۆژەکانی هەینی و شەممە بەرفراوانتر بوون و هەتا ئێستا ٤٠ شاری ئێرانی گرتووەتەوە و هەروا خەڵک لە ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە ڕێژیم بەردەوامن.
پاش ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، ڕێژیم ٩ی بەفرانباری بە ڕۆژی پشتیوانیی لە ڕێژیم ناودێر کردبوو و هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژەی یاد دەکردەوە و خەڵکی بۆ پشتیوانیی لە ڕێژیم دەهێنایە سەر شەقام، ئەمساڵیش پاش دەسپێکی ئەو ناڕەزایەتییانە لە ٧ی بەفرانبار دەیەویست خەڵکانێکی زۆر لە ٩ی بەفرانبار بۆ پشتیوانیی لە ڕێژیم بێنێتە سەر شەقامەکان و کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بێنن، بەڵام خەڵک لەو ڕۆژە دژ بە ڕێژیم دروشمەکانی مرگ بر روحانی و مرگ بر خامنەای و سوریە رو رها کن فکری بە حال ما کنیان وتووەتەوە.
بەرپرسانی ڕێژیم بەپێچەوانەی ناڕەزایەتییەکانی پێشووتر کە خەڵکیان بە ئاژاوەگێڕ ناو دەبرد، ئەمجارە ترسیان لێ نیشتووە و وەدەنگ هاتوون و میدیاکانی خۆدی رێژیمیش باس و هەواڵی ئەو ناڕەزایەتییانەیان دەگوازنەوە.
وەزیری ڕێژیم، رەحمانیفەزڵی وتوویە: کە ڕێژیم و پارلەمان و دەزگای بەناو قەزایی بە جیدیی کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشە و گرفتەکانی خەڵک چارەسەر بکەن.
رۆژنامەکانی خراسان، کلید، کیهان، جامعە فردا، صنعت، همدلی، ابتکار، بهار و آرمان هەر یەک بە شێوەیەک باس و خواستی ناڕەزایەتییەکانیان بڵاو کردووەتەوە و گرینگیان پێ داوە.
جێگری یەکەمی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، ئیسحاق جەهانگیری خوازیاری کۆتایی هێنان بەو ناڕەزایەتییانە بووە و بە زمانێکی هەڕەشەوە وتوویە: بێگومان دووکەڵی ئەم ناڕەزایەتییە بە چاوی هەموومان دەڕوات و ئەوانەی کە دەسپێکەری ناڕەزایەتییەکان بوون، بەدڵنیاییەوە کۆتاییهێنەرانی ئەو ناڕەزایەتییانە نین.
جەعفەرزادە ئیمەنئابادی، نوێنەری ڕێژیم، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا وتوویە: پەیامی ناڕەزایەتییەکانمان بیست و قسەی خەڵک ڕاستە و دەوڵەتەکان دەبێ دەوڵەتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بن و لە فیکری ئارامی و ئاسایشی خەڵکدا بن.