کوردستان میدیا: كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی نوێنەری حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا لەگه‌ڵ تام ئاڵن ڕاوێژكاری سیاسی و یاریده‌ده‌ری یاسادانانی پارلمانتار شێرڵ هاردكاسڵ، جێگری سه‌رۆک له كۆميتەى فەرعىی مافى مروڤی نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆمیته‌ی سه‌ره‌كیی كاروباردی ده‌ره‌وه و گه‌شه كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له حیزبی نیو دێموكرات كۆبووه‌وه.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی نوێنەری حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا له گه‌ڵ تام ئاڵن ڕاوێژكاری سیاسی و یاریده‌ده‌ری یاسادانانی پارلمانتار شێرڵ هاردكاسڵ، جێگری سه‌رۆک له كۆميتەى فەرعى مافى مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆمیته‌ی سه‌ره‌كیی كاروباردی ده‌ره‌وه و گه‌شه كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له حیزبی نیو دێموكرات كۆبووه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه پێك هاتبوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
باس له سه‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری قوربانییه‌كانی كرماشان و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوونی ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگا كورد نشینە و ڕه‌ق هه‌ڵاتنی چه‌ندین منداڵ به هۆی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان، ڕێژه‌ی زیاتری مردن و نه‌خۆشی.
باسێك له سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی وهزاڵاهاتووی ئه‌و وڵاته و بێزاریی ڕۆژ له دوای ڕۆژی خه‌ڵک له هه‌موو چین و توێژه‌كان دژ به ڕێژیم و سیاسه‌ته ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كانی له ته‌واویه‌تی خۆیدا.
باس له سه‌ر په‌ره‌پێدانی تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵپشتی ئایه‌توڵاكان له گرووپه توندڕه‌وه‌كان له عێراق، سووریه، یه‌مه‌ن، لوبنان و وڵاتانی دیكه.
باس له سه‌ر نه‌بوونی هه‌لی كار، ڕێژه‌ی زیاتری فه‌قیری له‌و وڵاته و ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه له ساڵانی پێشوو ڕێژیم باسی له‌وه ئه‌كرد كه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سهنكشنهكانی وڵاته زلهێزه‌كان ئه‌وا خه‌ڵک ده‌كه‌ونه خۆشی و ڕه‌فا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكەومهتی ئۆباما به ئێرانی دا هه‌مووی خه‌رجی كاری تێرۆریستی و گروپه تێرۆریسته‌كان كراون.
باس له‌سه‌ر داوای ڕه‌وای خۆپیشه‌نده‌ران بۆ ڕزگاری له ده‌ست ئایهتوڵاكانی تاران و پێویستی گوێگرتن و پاڵپشتی ئه‌و نه‌ته‌وانه كه داوای ئازادی و دیموكراسی ده‌كه‌ن.
باس له سه‌ر ڕاده‌ی ده‌ستگیركردنی به كۆمه‌ڵ و ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی خۆپیشه‌نده‌ران، له ناویاندا خوێندكاری كورد، تالب بەساتی و سارۆ قاره‌مانی.
باس له سه‌ر ژنانی سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان له ڕێژیم و زیاتری ده‌سگیركردن، زیندانی و تانه و ته‌شه‌ری به‌رپرسان له‌و ژنانه.
باسێک له سه‌ر ڕاده‌ی به‌رچاوی خۆپیشه‌نده‌ران له كوردستان، ئه‌حواز و باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه باسێك له سه‌ر میلیتاریزه‌ی كوردستان و ده‌ستگیری زیاتر و سه‌پاندی حكومی ئێعدام و زیندانی بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسی و مافی مرۆڤ له كوردستان.
باس له سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵاوارن و نه‌بوونی هیچ جوره ئازادیه‌ک بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاستی، ئابووری، كارگێری و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ ودهسگیركردن و له وڵات ده‌ركردنی نوسه‌ران، له نێویاندا، ژنه ڕۆژنامه‌نوسی كورد، نیشتمان ئه‌سعه‌دی.
باسێک له سه‌ر كه‌یسی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور و ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد و پێشێل كردنی مافی ئه‌وان و نه‌بوونی سیستمێكی یاسای بێ لایه‌ن كه مافی ئه‌وان له‌وێدا بپارێزی.
باسێک له سه‌ر په‌یڕه‌وی و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی نژاد په‌ره‌ستی، هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی حكوومه‌ته‌كانی تاران و ڕه‌وشی ناله‌باری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ٤٩% حه‌شیمه‌تی وڵاتی ئێران پێک دێنن و نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌ی.
باسێك له سه‌ر نه‌بوونی خوێندن به زمانی دایكی بۆ منداڵانی ئه‌و میلله‌تانه، ئه‌ویش له كاتێكدا كه قانونی ئه‌ساسی ئه‌و ڕژیمه بۆخۆی نزیك به ٤٠ ساڵ لهمهوپێش باسی له مافی خوێندن به زمانی ئه‌و میلله‌تانه كردووه.
باسێک له‌سه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدڕاڵ و خه‌باتی ئه‌وان بۆ ئازادی و دێموكراسی.
باسێک له سه‌ر كۆنگره‌ی حیزب، ناسراو به كۆنگره‌ی ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات و ڕێژه‌ی زیاتری به‌شداری ژنان له ناوه‌ندی بڕیاردان.
باس له سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڕاسان، پێشمه‌رگه‌ی شار و پاڵپشتی و پاراستنی ئه‌وان له خه‌ڵک.
باس له‌سه‌ر زیاتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات
له به‌رامبه‌ریشدا، ئاڵن سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد بۆ زانیاریه‌كان و باسی له‌وه كرد كه ئه‌و سه‌ری سوڕماوه كه ئه‌و ڕێژیمه داپلۆسێنه‌ره ئیدئۆلۆژییە هێشتا له ده‌سه‌ڵات دایه، به تایبه‌ت له كاتێک كه ٧٠ له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته له خوار سی ساڵن و له دوای شۆڕشی ٧٩ هاتوونه‌ته دونیا. ئاڵن هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له مانگه‌كانی داهاتوو له پارلمانی کانادا، له به‌شی مافی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس له سه‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری مافی مرۆڤ له ئێران ده‌كرێ و هه‌بوونی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كان كه تاڕاده‌یه‌ک له‌و باس و پلاتفۆرمانه پشتگوێ خراون و ده‌توانێ ته‌ئسیری ئه‌رێنی هه‌بێ له سه‌ر سیاستی حكومه‌ت وكۆمهڵگای کاناد به گشتی. ئاڵن و نوێنه‌ری حیزب پێداگریان كرده‌وه له سه‌ر ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنانه.