کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسێکدا لەژێر ناوی \'\' ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و پڕۆسه‌ی ئاشتی، ده‌رسه‌کانی ڕابردوو، کۆسپه‌کانی هه‌نووکه و داهاتوودا بەشداری کرد.
گرووپی سوسیال دێموکراته‌کانی پارلمانی ئورووپا کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژه‌ی لەژێر ناوی \'\' ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و پرۆسه‌ی ئاشتی، ده‌رسه‌کانی ڕابردوو، کۆسپه‌کانی هه‌نووکه و داهاتوو\'\' به به‌شداری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له بێلژیک، کاوه ئاهه‌نگه‌ری و کۆمه‌ڵیک که‌سایه‌تی سیاسی و شاره‌زا له پارلمانی ئورووپا له بروکسێل به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تای کۆنفڕانسه‌که له لایه‌ن گی یانی پیتێلا سه‌رۆکی گرووپی سوسیال دێموکراته‌کانی پارلمانی ئورووپا دەستی پێ‌کرد؛ ناوبراو له وتاری خۆیدا ئاماژه‌ی به دۆخی هه‌نووکه و پێویستییه‌کانی گه‌یشتن به ئاشتی له نێوان گه‌لانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین کرد.
دواتر فێرناندۆ جێنتیلینی نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کیەتیی ئورووپا بۆ پرسی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست وتارێکی پێشکه‌ش کرد که ناوبراو له باسه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به سه‌قامگیری و متمانه، قه‌بووڵی یه‌کتر و یارمه‌تی یه‌کیەتیی ئورووپا له پرۆسه‌ی ئاشتیدا کرد.
به‌شی دووهه‌می کۆنفرانسه‌که له سێ پانێل‌دا بۆ سێ ته‌و‌ه‌ری؛ ڕێگه چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت، ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆڵی یه‌کیەتیی ئورووپا له قسه‌وه بۆ کرده‌وه ته‌رخان و بۆ ئه‌م سێ ته‌وه‌ره کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی وه‌ک: پرۆفیسۆر ئالۆن بێن مه‌یر مامۆستای زانکۆی نیۆیۆرک، عه‌زه‌م ئەلئەحمەد ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوه‌ندیی ڕێکخراوی فه‌تح، ئێران هێرمۆنی سکرتێری گشتیی حیزبی کاری ئیسرائیل، مارک ئۆتێ به‌رپرسی گشتیی ئه‌نیستیتۆی ئێگمۆنت ڕۆیاڵ، ماریا ئارێنا ئه‌ندامی پارلمانی ئورووپا، ڤیکتۆر بۆشتینارۆ جێگری سه‌رۆکی گروپی سوسیال دێموکراته‌کان، ئا‌نتۆنیۆ پانزێری ئه‌ندامی پارلمانی ئورووپا و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی‌تر بانگهێشت کرابوون.
له میانه‌ی باسه‌کاندا گرینگی و ته‌ئکیدی تایبه‌ت له سه‌ر نه‌بوونی متمانه به یه‌کتر، پێویستی قه‌بووڵکردن و به ڕه‌سمی ناسینی یه‌کتر، لەبیرکردنی قه‌راردادی ئۆسلۆ که له نێوان لایه‌نی فه‌له‌ستینی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌ستراوه، ڕاوه‌ستانی دیالۆگ، ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی فه‌له‌ستینی، ڕێگاچاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت، شکست‌هێنانی قه‌راردادی سایکس - پیکۆ و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ، مه‌یدانداری هه‌نووکه‌ی کۆنسێرڤاتیڤ و بناژۆخوازه‌کان، پێکنه‌هاتنی باڵانس له ڕێگای مێکانیزمه‌کانی پێشوو و کۆمه‌ڵیک باس و بابه‌تی تر له توێی وتار و وڵام و پرسیاردا هاتنه ئاراوه.
لەو کۆنفڕانسەدا نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیڕان ئاهه‌نگه‌ری له به‌شی پرسیار و وەڵامدا ئاماژه‌ی به هۆکاره‌کانی ناسه‌قامگیری له ناوچه و سه‌ر نه‌گرتنی پرۆژه‌ی ئاشتی له ئیسرائیل کرد و وتی: به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆکه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و حکومه‌تی خودموختاری فه‌له‌ستین به ڕێککه‌وتن بگه‌ن هێشتا هۆکاری جێی نیگه‌رانی بۆ تێکدان و له‌باربردنی ئاشتی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه. بۆ وێنه چاو له‌و تابڵۆیه بکه‌ن که حیزبوڵای لوبنان له‌م ڕۆژانه‌دا له سه‌ر سنووری ئیسرائیل به دوو ئاڵای حیزبوڵا و وێنه‌ی خومه‌ینی بکه‌ن! ئه‌وه نیشان ده‌دات که کۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و فاکتۆڕی تێکدانی دانووستاندن و ئاشتی له ئیسرائیله. ئه‌وه له کاتێک دایه که حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به ئاشکرا ده‌ڵێ که ) ئێمه( حیزبوڵا یارمه‌تی له کۆماری ئیسلامی وه‌رده‌گرین. هه‌ر بۆیه به باوه‌ڕی من تا سه‌رچاوه و هۆکاره‌کانی تێکچوون و نه‌مانی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌که ده‌ست نیشان نه‌کرێن و کۆنتڕۆڵ نه‌کرێن ئه‌وه ئۆمێدی گه‌یشتن به ئاشتی و مانه‌وه له ئاشتیدا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌زانم.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا وتی که باشترین و به که‌ڵکترین یارمه‌تی یه‌کیەتی ئورووپا به پڕۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست یارمه‌تیدان به جێگیر و به‌هێزتربوونی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیک و سێکۆلاری ناوچه‌که‌یه.