کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە دیواندەرە، هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کوردووەتەوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شارستانی دیواندەرە، یەدوڵـڵا محەممەدی تەمەن ٢٤ ساڵە و خەڵکی ئەم شارەیان، دەستبە سەر کردووە.
هێزە ئەمنییەتییەکان رێژیمی ئێران رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییەی کوردە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا هۆکاری دەستبەسەر کردنییان بە بنەماڵەی ئەو هاوولاتییە کوردە رانەگەیاندووە و هەتا ئێستا هێچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی راگرتنی یەدوڵـڵا محەممەدی لەبەر دەسدا نییە.
ئاویەر.ت