کوردستان میدیا: له په‌یوه‌ندیەکی تەلەفۆنیدا، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی به‌ندکراوانی سیاسیی کورد، داوای له فراکسیۆنی پارتی سه‌وزی پارلەمانی ئوتریش کرد لە مانگرتنی به‌ندکراوانی سیاسی زیندانی ئورمیە پشتگیری بکه‌ن.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا: له سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی نوێنه‌ری حیزب له ئوتریش، خاتوو تانیا ویندبوو شلێر وتەبێژی فراکسیۆنی پارلەمانی پارتی سه‌وزی ئوتریش، به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی فراکسیۆنه‌که‌یانی سه‌باره‌ت به مانگرتنی به‌ندکراوانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ئورمیەی راگه‌یاند.
فراکسیۆنی پارتی سەوزی ئوتریش لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، بەیانییەیەکی لەو بارەوە بڵاو کردووەتەوە.
له‌و ڕاگه‌یەندراوە مێدیاییەدا، وێڕای پشتگیری له‌داوا ره‌واکانی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسیانه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ، وتراوه که ئه‌و به‌ندکراوانه له خراپترین بارودۆخدا به سه‌ر ده‌به‌ن و پێویسته کۆمیسیۆنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆخی به‌ندکراوه سیاسیه‌کانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه و بهندیخانهکانیتری ئێران به‌سه‌ر بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی سه‌وزی ئوتریش له‌م راگهیەندراوهدا به فه‌رمی داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوتریش کردووه تاکوو به زووترین کات؛ هه‌وڵه‌کانی بو پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بێلایه‌ن بو لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی به‌ندکراوانی سیاسی له ئیران بخاتەگەڕ و کۆتایی به پێشێلکردنی مافی ئه‌و به‌ندکراوانه بهێندرێت.