کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێکدا لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر بە کریگیراوێکی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێکدا هێرشیان کردە سەر بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران.
هەڵۆکانی زاگرۆس ناوی ئەو گۆپاڵ بەدەستەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان جەعفەر لوتفیپووریان خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەڵۆکانی زاگرۆس بە چەک تەقەیان لەو مۆرەیەی ڕێژیم کردووە و تا ئێستا لە چارەنووسی ئەو خۆفرۆشە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دانیە.
لەو پێوەندییەدا، سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی ٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌ر ڕێگای گوندی بڵه‌سه‌نی ناوچه‌ی حەوتەوانانی بانه، هێرشیان كرده سه‌ر ماشینێكی هێزه‌كانی ڕێژیم و لە ئەنجامدا ٤ کە سیان لێ کوشتن و بریندار كردن.
لەو هێرشەدا سەرگوردێکی ڕێژیم بە ناوی عەبدوڵڵا محەممەدی سەر بە هێزی سەرکوتکەری ئینتزامی ڕێژیمی ئێران کوژراوە.
هەڵۆکانی زاگرۆس شوناسی ئەو ٤ کوژراو و بریندارەی ڕێژیمیان بە ناوەکانی سه‌رگورد عه‌بدوڵڵا محەممەدی، گروهبان داوودی، غه‌فاری و كه‌ماڵ ئەنجێنەیی ڕاگەیاندووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە کە ئه‌و چەکدارانە ده‌ستێكی باڵایان له ئازار و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌دا هه‌بووە و خەڵک و کاسبکارانیان بێزار کردبوو.
هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە هیزی چەکداری چالاکی خۆیان بە پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن و پشتیوانی لە خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکاردەکەن و ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لە کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بێ وەڵام بمێنێتەوە.