کوردستان میدیا: بەبۆنەی کۆچی دوایی عەباس کەمەندی هونەرمەندی گەورەی نەتەوەی کورد، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەداخەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هونەرمەندی ناسراو و ناوداری نەتەوەکەمان عەباس کەمەندی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کۆچی دوایی کرد و رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و هونەرمەندانی کوردی لەگەڵ خەمێکی نوێی بەرەوڕوو کرد. لە دەستدانی هونەرمەند عەباس کەمەندی خەسارێکی گەورە بوو کەلە نەتەوەکەمان و دونیاری هونەر و هونەرمەندانی کوردستان کەوت.
بەو بۆنەوە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەری خۆی بۆ لە دەستچوونی ئەو هونەرمەندە بە بەهرەیە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی عەباس کەمەندی، هونەرمەندانی کوردستان، خەڵکی شاری سنە و گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکا.
روحی شاد و رێبازی هونەریی بەردەوام بێ
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی
٢٤/٥/٢٠١٤ی زایینی