جەماڵ ڕەسووڵ دنخه
لە هەڵبژاردندا کەرامەتی مرۆڤ بایەخێکی زۆری هەیە کە خەڵک لە ڕووی خواست و ئیرادەی خۆی دەنگ بە چارەنووسی خۆی دەدات بەڵام ئەوەی لە لای ڕێژیمی ئێران بەهای نیە کەرامەتی مرۆڤه و یەکێک لە شێوەکانی ئەو بنپێ کردنی کەرامەتە لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە، هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێژیمدایە. پرۆسەیەکی نەک سیاسی بەڵکوو هەر وەک ئاشکرایە شانۆیی بە ناوی هەڵبژاردن هەر چوار ساڵ جارێک لە چوارچێوە بیری ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیمی ئێراندا بەڕێوە دەچێت.
ئاشکرایە کەسانێکی ئاڵقە لەگوێ وەک هەمیشە خۆیان بۆ پۆستێکی نەزۆک بە ناوی سەرکۆماری، مەجلیس و تا دوایی کاندید دەکەن و لە گەمەیەکی داڕێژراودا کاندیداتۆرەکان لە دیبەیتی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنی ڕێژیم کە خۆی زۆڕناژەنی ڕێژیمە، قسە پێک دەڵێن و یەکتر بە کەم کاری و خزمەت نەکردن بە خەڵک تاوانبار دەکەن.
بۆ ١٢ـەمین خولی سەرکۆماری لە ساڵی ٩٦ خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم لیستەیەکی ١٤ کەسی ئەندامی سپای پاسداران ڕادەستی دامودەزگانی ڕێژیم کرد کە سەرجەمی ئەو کەسانە مۆرە و ئاڵقە لەگوێی خامنەیین. لەو ١٤ کەسە ٦ کەسیان شیاوی پۆستی سەرکۆماری زانیوە و خستوویانەتە شەڕی بە نێو هەڵبژاردنەکان و بە قەولی خۆیان خەڵک دەنگ بدەن. ئەو ١٤ کەسە سەرجەم کەسانێک بوون کە جینایەتکار و سەرکوتکەرن و ئەو ٦ کەسەیان لە هەموان تاوانبارتر. ئەوەی کە بەرچاوە و خەڵک دەزانێت دەنگدان یا دەنگنەدان کاریگەر نیە، بەڵکوو بۆ ئەم ڕێژیمە تەنیا سەفی دەنگدانەکان گرینگە و هیچی دیکە.
بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەوەیکە ڕێژەی بەشداری نەکردنی خەڵک قەرەبوو بکەنەوە تێکرا سەرجەم هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گوند و مەجلیس و سەرکۆماری پێکەوە بەڕێوە دەبەن تا وا پێشان بدەن کە بەشداریی گشتی لەوپەڕی خۆیدا بووە.
بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنانە ئەرکێکی نیشتیمانییە و بۆ ئەوەش دەبێ خەڵک خۆی بەو ئاکامە گەیشتبێت کە دەنگدان هیچ بایەخێکی بۆ ڕێژیمی ئێران نەبووە و تەنیا بۆ ئەوەیە کە ڕێژیم کەڵکاژۆی سیاسی و ڕەوایی خۆی لەو هەڵبژاردنانە وەربگرێت. هەروەها ئەگەر خەڵکی ئێران، چاوەڕوانیان لە بیروڕای گشتیی دونیا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەیە کە پشتیوانی لە خەباتی ئەوان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، بە بەشداری کردنیان لەو هەڵبژاردنانەدا، گەورەترین زەبر لە خەباتی خۆیان دەدەن و دەبێ به دەنگنەدان ئەو ڕاستیە بە کۆمەڵگای جیهانی ڕابگەێنن کە ڕێژیمی ئێران ویستی ئەو خەڵکە نیە. ڕێژیمی ئێران بۆ ڕاکێشانی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا کەڵکی لە شۆرای شار و گوندەکان وەرگرتووە و ئەوەش وا دەکات کە خەڵک به هۆی خزم و خزمەیاتی و دۆستایەتی بچن دەنگ بدەن.
لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژیمی ئێران هەمیشە بە شێوەی زارەکی و ڕواڵەتی چەند لایەنێکی بێدەسەڵات لەژێر ناوی جۆراجۆر دەخاتە بازاڕی سیاسییەوە کە خەڵک سەرقاڵ بکات. یەکێک لەو لایەنانە ئیسلاحتەڵەبەکانی ڕێژیمن کە وەدوای کڵاوی بابردوو کەوتوونە و وا دەنوێنن کە گوایە ڕێژیمێک ئیسلاح کەن کە خۆیان بووکەڵەی دەستی ئەو ڕێژیمەن. ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێراندا بەڕێوە دەچێ چەند خاڵ دەخاتە ڕوو کە یەکێکیان نەبوونی ڕەوایی ڕێژیمە کە زیاتر لە هەموو جارێک خۆی دەرخستووە و دووهەم لەنێوچوونی بوونی بایەخە ئیدئۆلۆژیکەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و ئەگەر ئەو ڕێژیمە پێشتر بە بەهاکۆنەپەرستانەکانی خۆی ڕاگرتبوو، ئەمڕۆ لەسەر هاوسەنگیی هێز ڕاوەستاوە و بایەخەکانی پووچەڵ بوونەتەوە و هاوسەنگیە کاتیەکەی هێز، بە زەرەری رژیم دەچێتە پێش.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.