کوردستان میدیا: کاراتاکارانی سێ شاری سەقز، بۆکان و مەهاباد لە کێبڕکێی یەکیەتیی جیهانیی کاراتەدا بەشداریی دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بڕیارە ئەمساڵ کاراتاکارانی سێ شاری سەقز، بۆکان و مەهاباد لە کێبڕکێی یەکیەتیی جیهانیی کاراتەدا بەشداریی بکەن کە هەر ٢ ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.
ئەو کێبڕکێیه لە شاری ورنای بولغارستان و لە چەندین سەبکی جۆراجۆردا بەڕێوە دەچێت.
لە سەبکی کیوکوشیندا (IFK) ئارام قادر پوور و فەرزاد فەرەهمەندی لە شاری مەهاباد، ئێحسان پیربابی لە شاری بۆکان و هەروەها سەید شایان ڕەحیمی لە شاری سەقز بەشداری ئەو کێبڕکێیانە دەبن.
وەرزشوانانی کوردی پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران، سەرەڕای سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێران و خۆبواردن لە دابینکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە بەرپرسیارەکان، لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە و سەرکەوتنی مەزنیان تۆمار کردووە.