کوردستان میدیا: خوێندنی نوێژی زۆره‌ملێ له کارخانه‌یەک له ته‌ورێز؛ ئه‌گه‌ر کرێکاره‌کان له نوێژی گشتی به‌شداری نه‌که‌ن له‌گەڵ ١٢٠ هەزار تمه‌نی یان ده‌رکردن به‌ره‌وڕوو ده‌بن.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٨ گه‌لاوێژ له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وێنه‌یەک له نوێژ خوێندنی گشتی له کارخانه‌یەک له ئێران بڵاو بوو، که له سه‌ر به‌نێرێک له‌و نوێژخانهیه هۆشداری به کرێکاره‌کان دراوه، که ئه‌گه‌ر له نوێژی گشتی به‌شداری نه‌که‌ن، یان ١٢٠ هەزار تمه‌ن سزا دەدرێن، یان له‌و کارخانه‌یه ده‌ر ده‌کرێن.
به وته‌ی میر ئه‌حه‌د حوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاری پارێزگای ئازبایجانی رۆژهه‌ڵات: به‌رپرسی کارخانه‌ی چه‌سبی هێل باوه‌ڕی به سه‌ندیکای کرێکاری نییه و کرێکارانی ئه‌و کارخانه‌یه دامه‌زراوه‌ی سه‌ندیکاییان نییه و هه‌روه‌ها ناسر چه‌مه‌نی به‌رپرسی ڕێکخراوی سه‌ندیکا کرێکارییەکان، بارودۆخی کار له‌و کارخانه‌یه ئستاندارد نییه و یاساکانی کار له ئێران له‌و کارخانه‌یه پێشل ده‌کرێ.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که خه‌لیلی نه‌زه‌ری به‌رپرسی ئه‌و کارخانه‌یه هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت به خۆی بۆ کار کردن هه‌یه، بۆ نموونه: کردنه‌وه‌ی ئاوده‌سته‌کان بە ماوەی ٢٠ خولەک دوای بیستنی زه‌نگ، وه‌رگرتنی ژنان و پیاوانی خێزاندار، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و یاساگەلێکی زۆر ئەستەم بەڕێوه ده‌بات و دوای بڵاوبوونی ئه‌و وێنه‌یه له سه‌ر نوێژی زۆره‌ملێ پێداگری ده‌کات و وتوویه‌تی: لە سەر ئەم کارەم بەردەوام دەبم.
به گشتی بڵاوبوونی ئه‌و وێنه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو خه‌ڵکدا هه‌بووه و ناڕه‌زایه‌تییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌کوو: فه‌رمانداری، شۆرای شار، به‌رپرسی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و بەڕێوه‌به‌ری گشتی کار هۆشداریان داوه و باس له به دواداچوونی ئەو کارە ده‌که‌ن.
خاوەنی کارخانه‌ی چه‌سبی هێل وتوویه‌تی: پێویستم به پاره نییه که کرێکاره‌کان جەریمە دەکه‌م، ته‌نیا ئه‌و کارخانه‌م بۆ خوێندنی نوێژ داناوە، دیاره لێره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که به زۆره‌ملێ، نوێژکردن به‌رفراوان بکات، بێ ئه‌وه‌ی که لەبه‌ر چاوی بگرێ، که ئایین و مه‌زهه‌ب و ڕه‌سمه‌کان کهسەکین و له لایتریشهوه باوه‌ڕی به مافی کرێکار و یاساکانی سه‌ندیکای کرێکاری نییه و خۆی به دیندار ده‌زانێ.