کوردستان میدیا: محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له دوو په‌یامی جیاجیادا، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و تیرۆری تێکۆشه‌ری ئازادیخواز، دێمۆکراسی‌خوازی ماندووی نه‌ناسانه و مافویست، دوکتور قاسملووی به توندی مه‌حکووم کرد.
به‌یاننامە محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند به بۆنه‌ی ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو:
که‌بوودوه‌ند: تیروریزمی ده‌وڵه‌تی مه‌حکوومه
ده‌فته‌ر خانه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
٢٢ی پووشپه‌ڕ، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه که به رۆژی مه‌حکووم کردنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له کوردستان ناسراوه.
له وه‌ها رۆژێکدا ده‌وڵه‌تێک که‌له به‌جێ گه‌یاندنی داخوازییه‌کان و ویسته ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان له ئێران بێ هێز مابووه‌وه، به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازه نیزامییه‌کانی توتالیتێری و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، رێبه‌ری یه‌کێک له حیزبه کاریگه‌ر و شوێندانه‌ره‌کانی له بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له شوێنی دانووسانه ئاشتیخهڵهتێنانهی رێژیم، دایه به‌ر ره‌هێڵه‌ی گولـله‌ی تیرۆریستان، به‌و هیوایه که داخوازی و ویست و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، له‌گه‌ڵ ته‌رمی له خوێن شه‌ڵاڵی دوکتور قاسملوو بنێژرێ، به‌ڵام به‌دی نه‌هات و قه‌تیش به‌دی نایه‌ت.
من محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند وه‌کوو زیندانییه‌کی سیاسیی کورد، ئه‌م چه‌ند رسته‌یه له کاتێکدا ده‌نووسم که له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تی به پێشێل کرانی ماف و هه‌ڵاواردنه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌کان، له‌هه‌مبه‌ر زیندانیانی سیاسیی کورد، مانم له خواردن گرتووه. هه‌ر بۆیه به‌ناوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه تیرۆری تێکۆشه‌ری ئازادیخواز، دێمۆکراسی‌خوازی ماندووی نه‌ناس و مافویستی کورد، دوکتور عه‌بده‌لڕه‌حمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ٢٣ ساڵ پێش ئێستا، وه‌کوو تاوانێکی مێژوویی و بێ‌پاساو، مه‌حکووم ده‌که‌م و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و باقی جۆره‌کانی تیرۆریزم به ناپه‌سند ومه‌حکووم له قه‌ڵه‌م دەدەم.
تاران، زیندانی ئه‌وین، ٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند
به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌یاننامەی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند به بۆنه‌ی تیرۆریزمی دەوڵەتی:
که‌بوودوه‌ند: تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی مه‌حکوومه
ده‌فته‌رخانه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
باوکی مافی مرۆڤی کوردستان له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی ١٠ی پووشپه‌ڕ رۆژی مه‌حکووم کردنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له کوردستان، به‌تایبه‌تی جۆری ده‌وڵه‌تیی ئه‌و چه‌شنه تیرۆره مه‌حکووم ده‌کات و خوازیاری مه‌حکووم کردنی دووباره و به‌ربڵاوی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ویژدانه زیندووهکانهوهیه.
تیرۆریزم به‌تایبه‌ت تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س و هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه، له هه‌ر شوێن و کاتێکدا و به هه‌ر ئامانجێکه‌وه که ئه‌نجام ده‌درێت کرده‌وه‌یه‌کی جینایه‌تکارانه و مه‌حکووم دێته ئه‌ژمار.
هه‌روا که‌له هه‌موو لایه‌ک روون و ئاشکرایه له دوو، سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، پاش تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێبه‌ری حیزبی دێمۆکرات کوردستان له دانووسانه ده‌سکرده‌کان له ڤییه‌نی پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، جێگری ناوبراو دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندیش له بێرلینی ئاڵمان کرایه ئامانجی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که سه‌دیق که‌مانگه‌ر رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌یش به هه‌مان چه‌شن بوو به قوربانی. له‌و ماوه‌یه‌دا تیرۆریسته ده‌وڵه‌تییه‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان رێبه‌ران، فرماندهران و خه‌باتکارانی کوردیان شۆپاند و سه‌دان که‌سیان تیرۆر کرد و له نێوخۆی ئێرانیش به چه‌شنێکی دیکه و ته‌واو جیاواز، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ناسراو به دهرمانکوژ کردنی ژماره‌یه‌ک له رێبه‌ره نه‌ته‌وه‌یی ــ مه‌زهه‌بییه‌کانی کورد وه‌کوو ئه‌حمه‌د موفتیزاده له زیندان و مه‌لا ره‌بیعی له کرماشان، به‌رده‌وام بوو.
به‌ناوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، تیرۆری هه‌ر که‌سێک به‌هه‌ر بیر و بڕوایه‌کی سیاسی و مه‌ده‌نی و مه‌زهه‌بی و سڕینه‌وه‌ی فیزیکیی ئه‌وانه به تیرۆری ئاشکرا و جینایه‌تکارانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی مه‌حکووم و ره‌ت ده‌که‌مه‌وه و داخوازیی من ئه‌وه‌یه که جارێکی دیکه تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ویژدانه زیندووه‌کانی جیهانه‌وه له رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ به توندی مه‌حکووم بکرێت.
تاران، زیندانی ئه‌وین، ٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند
به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو