کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کانادا، کۆبوونەوەیەکی دێموکراتیکی بۆ بەربژارەکانی هەڵبژاردنی کانادا بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی کانادا، وێڕای ڕێکخراوی مەدەنیی ئێرانییەکانی کانادا، لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ لێک نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کانادا و هەروەها ئاگاداربوون و بەشدارکردنی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە پرۆسە دێموکراتیکەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی بەرینی بۆ بەربژارەکانی هەڵبژاردنی فێدراڵ لە شاری بێرنابی\'\' پێک هێنا.
ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشداریی بەربژارەکانی هەریەک لە حیزبەکانی لیبراڵ، نیو دێموکرات و حیزبی سەوز و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
ئەو کۆبوونەوانە بۆ بەهێزکردنی لۆبی کورد لە کانادا کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت و لەو پێوەندییەشدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە، هەوڵێان داوە کە بە باشی کەڵک لەم دەرفەتانە وەربگرن.
ئەم کۆبوونەوەیە بە پرسیار و تێبینی بەشداران کۆتایی پێهات.