کوردستان میدیا: سەرکۆمارەکانی ڕووسیە و ئامریکا سەبارەت بە سووریە، ڕێژیمی ئێران و کوریای باکوور پێکەوە وتوویژیان کرد.
ولادیمیر پوتین و دانڵد ترامپ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیی یەک کاتژمێریدا، بە تێر تەسەلی سەبارت بە قەیرانی سووریە و هەروەها پرسی ئێران و کووریای باکوور، قسەیان کرد.
ئەم پێوەندیە پاش چاوپێکەوتنی سەرکۆماری ڕووسیە و بەشار ئەسەد ڕووی داوە که ٢٩ی خەزەڵوەر بەشار ئەسەد لە سەردانیکدا بۆ ڕووسیە چاوی بە پوتین کەوت.
لە ڕاگەیەندراوی کرێملین و کۆشکی سپیدا هاتووە دوو وڵات جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە هێشتا ڕێگایەکی دوورمان لە پێشدایە بۆ سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر تێرۆریزم، کۆشکی سپی دەڵێ لەسەر چۆنیەتی بەرەنگا بوونەوەی تێرۆریزم لە سووریە و ناوچەی ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و زیاترکردنی هاوکاری دوو لایەنە بۆ شەڕ دژی داعش، ئەلقاعیدە، تاڵبان و ... هتد، ڕێکەوتنیان کردووە.
هەروەها کۆشکی سپی باس لەوە دەکات کە پوتین و ترامپ جەختیان کردووەتەوە بۆ پشتگیری لە وتوووێژەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێڤ، کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی لە سووریە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شەڕ بۆ زیدی خۆیان، یارمەتی بە سەقامگیری و ئەمنییەتی سووریە بە بێ دەستێوەردانی لایەنەکان بە بێ ئەوەی ببێتە حەشارگەیەک بۆ تێرۆریستان.
ولادیمیر پوتین هەروەها لەگەل پاشای سعوودیە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەر کۆماری میسر قسەی کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی دەفتەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەشی زۆری پێوەندی نیو کاتژمێرەکەی نێوان ولادیمیر پوتین و بێنیامین نتانیاهۆ لەسەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە سووریە و ناڕەزایەتی ئیسرائیل لەو دەستێوەردانانەی ئێران بووە.