کوردستان میدیا: لە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ لە مشتومڕی نێوان بەرپرسانی کۆمپانیای تێگرام و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئەو کۆمپانیایە ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگواستنی سێروێرەکانی بۆ ئێران دەربڕێوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وەزیری ارتباطات و فناوری اطلاعات ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کرد کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بۆ ئێران ڕادەگوازرێت.
مەحموود واعزی، وەزیری ارتباطات و فناوری اطلاعات سەبارەت به ڕاگواستنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بۆ ئێران گوتی کە؛ ئەو پرسە لە شوورای فەزای مەجازیدا خراوەتە بەر باس.
نابراو هەرها باسی لەوە کردووە کە دڵنیابوون نیسبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە سێروێرەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن بوونیان نیە و بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوخۆی وڵاتدا پشتیوانی بکەین.
ساڵی ڕابردووش مەحموود واعزی وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری خانە ملت گوتبووی: ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕێککەوتووین کە ئەو کاناڵانەی دژبەری ئێرانن دابخات.
لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕایانگەیاندبوو کە؛ وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران هەر کاناڵێکی تێلگرام کە داوا بکات ئێمە دایدەخەین.
واعزی وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیم هەروەها جەختی کردەوە کە؛ ئێمە لە بەرانبەر هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا یەک هەڵوێست دەگرینە بەر و سیاسەتی پێک ناکۆکمان لەهەمبەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا نییە.
هەروەها، ڕۆژنامهی شههروهند له ڕاپۆرتێكدا باسی لەوە کردبوو كه بهكارهێنهرانی تێلگرام بۆ ههناردنی ههندێك له پهیامهكان كه وادێته پێش چاو تێیاندا وشهگهل یان واتاگهلی شموولی فیلتێرینگی تێدایه، لهگهڵ ئاستهنگ بهرهوڕوو دهبن و ناتوانن پهیامهكانیان بهڕێ بكهن بۆ كهسانی دیكه یان خود له گرووپهكاندا هاوبهشی بكهن.