كوردستان ميـــــــدیا: هێزه‌كانی رێژیمی ئێران به‌بێ ئیزن چوونه‌ته ناو ماڵی خه‌ڵك و به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو سێڵی ماهواره‌ی خەڵکیان كۆ كردۆهته.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ری كوردستان ميدیا، رۆژی 28ی پووشپه‌ڕی 1391ی هه‌تاوی، هێزێكی زۆری رێژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی عەلیاوا، مه‌جبووراوا، شه‌هره‌كی نه‌ساجی، نه‌خۆشخانه‌ی نوێ, كولته‌په، شه‌قامی عەشایر، میراوا، ئەبووزهڕ له شاری بۆكان و بەبێ ئیزن و مۆڵەتی یاسایی چوونه‌ته ناو حه‌وشەی خه‌ڵكه‌وه و ده‌ستیان داوەتە كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی هاووڵاتییان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، زیاتر له 5 ماشێنی بارهه‌ڵگر، سێڵی ماهواره له‌لايه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه و له پاسگای كولته‌په ئەنبار كراون.
ئه‌و كردهوەیەى رێژیم ناڕهزایهتيی زۆری له‌ناو خه‌ڵكی لێکەوتۆتەوە.