کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە، لە نەخۆشخانەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی سێشهممه رێكهوتی ٢٧ی خهزهڵوهری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، دەروێش سلێمان مەحیەدینی خەڵکی دەربکەی پیرانشار، بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە لە نەخۆشخانە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دەروێش سلێمان لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦٣ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ماوەی تەمەنی پێشمەرگایەتیی خۆیدا چەندین جار بریندار بووه.
پاش ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، دەروێش سلێمان لەسەر داوای حیزب و بەپێی بارودۆخی ژیانی خۆی گەڕاوەتەوە نێو بنەماڵەکەی و چەندین جار لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و لەلایەن ئیتلاعاتی رێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە.
دوو برازای دەروێش سلێمان بە ناوەکانی جەبار مەحیەدینی و رەحیم عوقابی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا و لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانیان و بەدەستهێنانی ئازادی بۆ کوردستان شەهید کراون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەروێش سلێمان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شریک و بەشدار دەزانێت.

دەروێش سلێمان مەحیەدینی