کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەواشەکاریی دەنگ‌وڕەنگی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە رووداوەکانی پارێزگای کرماشان

19:24 - 5 سەرماوەز 2717

بە پێی هەواڵێک کە بە کوردستان و کورد ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستان  گەیشتوە، ڕاگەیاندن و دەنگ‌وڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ڕاستییەکان باس لە رووداوەکانی پارێزگای کرماشان و بارودۆخی لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراو  دەکەن. بە پێی قسەی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد  ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی چەند رۆژە باس لە داخرانی ڕێگای کرماشان بۆ سەر پێڵ زەهاو  و گەردەنەی پاتاق دەکەن. چالاکانی مەدەنی لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەمەبەستی کۆتاییی‌هێنان بە هەرەوەزی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان  ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە . هەروەها بە پێی گرتە ڤیدیویەک کە بڵاو کراوەتەوە بەشێکی زۆر لە یارمەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە ڕەوانە ئەلبووکەماڵی سووریە کراوە. کەمکاریی و خەمساردی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە پێڕاگەیشتن بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان  لە ئاستیك‌دایە کە خەڵکی دەڤەری کرماشان و چالاکانی مەدەنی ڕایانگەیاندوە کە تەنیا هیوامان بە خەڵکی کوردستانە ،نەک ناوەندە دەوڵەتییەکان.