کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە ئاستی جیهاندا لە پلەی ١٨٩ی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دایە

22:47 - 5 بەفرانبار 2717

سەرەکیترین مردنی ناسرووشتی خەڵک لە ئێران لە ڕێگای ڕووداوەکانی هاتووچۆوەیە.

رۆژی ڕابردوو، هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری و فریاکەوتنەکانی پارێزگای ورمێ بڵاویان کردەوە، لەو ڕووداوەدا لە جاددەی نێوان نەغەدە - شنۆ ٩ هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی کە ٥ کەس گیانیان لە دەست داوە، کە هەر پێنجیان ژن بوون و ٤ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون کە ٢ کچی منداڵی تەمەن ٣ و٤ ساڵ بەرچاو دەکەون.

هەروەها باقر بەهرامی دەڵێ: یەکێک لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ، ٢ کەسیان بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ و یەکێکی دیکەیان بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە ڕەوانە کراون.

شایانی باسە نێونجیی جیهانی مردن بە هۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ ١٤ کەس لە نێوان ١٠٠ هەزار کەسە، بەڵام لە ئێراندا ئەم ڕێژە ٣٠ کەسە. ئەوەش وای کردووە کە ئێران لە نێو ١٩٠ وڵاتی جیهان پلەی ١٨٩ بۆ خۆی تۆمار بکا.