کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی ٧ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

20:10 - 28 رێبەندان 2717

لەسەر بڕیاری دەزگایی قەزایی ڕێژیمی ئێران، لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتی جێبەجێ کرا. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتیی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەنجام درا. شوناسی٣ کەس لەو ٧ کەسە ئێعدامکراوانە بریتین لە: "مورتزا شەفیق، فەرنام فەرینام و مەنسوور ئیختیار". ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو زیندانییانە زۆربەیان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم کرابوون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو چەند هاووڵاتییەی دیکە ڕوون نەبۆتەوە.