کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەتەوەیەکگرتووەکان: پێداگری لە سەر دیاریکردنی ڕاپۆرتنێری تایبەت بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دەکا

00:48 - 6 خاکەلێوه 2718

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێکی دیکە پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ ڕاپۆتنێری تایبەت بە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری بکرێ. شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢١ دەنگی ئەرێنی، ٧ دەنگی نەرێنی و ١٩ دەنگی بێلایەن جارێکی دیکە پێداگرییان لەسەر درێژکردنەوەی مەئمووریەتی ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کردەوە. ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن وڵاتی سوئێد پێشنیار کرابوو و هەروەها وڵاتی چین، وێنزۆئێلا، کووبا، عێراق، قێرقیزستان، پاکستان و برۆندی دەنگی نەرێنیان بەو بڕیارنامەیە دا. نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵبژاردنی ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ بۆ ئێرانی بە هەوڵی"سیاسی"، "نادادپەروەرانە" و لادانی شورای مافی مرۆڤ لە ئامانجە سەرەتاییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە" زانی. شایانی باسە هەتا ئێستا شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگرەوەیەکی بۆ عاسیمە جەهانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری نەکردووە.