کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەک ، گیانی ٢ کەسی لە شاری خوڕەماوا ستاند

20:39 - 23 خاکەلێوه 2718

بە هۆی تەقینەوەیەک لە شاری خوڕەماوا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا. بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی شاری لوڕستان، باس لە تەقینەوەیەکی گوماناوی لە نێوان "پل‌جهادگران و نگارستان هشتم درە گرم" کرد، کە بە هۆیەوە ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە. بە قسەی ڕەزا ئاریایی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی شاری لوڕستان، یەکێک لە کوژراوەکان لە نزیک ئەوە شوێنە خەریکی کۆکردنەوەی ئاسەنەواڵە و،  ئەو کەسەکەی دێکە ڕێبوار بووە کە بوونەتە قوربانیی ئەو ڕووداوە. هەروەها ناوبراو دەڵێ: تەرمی ئەو ٢ کەسە بۆ پزیشکی قانوونیی شاری خوڕەماوا گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕوون بوونەوەی ئەو ڕووداوە بەردەوامە،  بەڵام هەتا کاتی ئامادەکرانی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی حکوومەتی لەو ڕووداوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.