کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنگتۆن: ناتوانین ئارمانجه‌كانی‌ ترامپ له‌ هه‌مبه‌ر سووریه‌ ئاشكرا بكه‌ین

21:05 - 23 خاکەلێوه 2718

كۆشكی‌ سپی ڕایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری‌ ئه‌مریكا، ڕێژیمی‌ سووریه‌ و ڕووسیه‌ی به‌ تاوانباری‌ سه‌ره‌كیی هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر شاری‌ دوما زانی‌. سارا ساندێز، وته‌بێژی‌ كۆشكی سپی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد ترامپ به‌شار ئه‌سه‌د و پوتین به‌ تاوانباری‌ سه‌ره‌كیی هێرش بۆسه‌ر دوما زانی‌ و ئێستا ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ حاڵی‌ تاوتوێكردنی‌ شێوه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆ سووریه‌یه‌ و گوتی‌ هه‌موو بژێره‌كانه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ كارن و دوایین بڕیاری‌ ترامپ به‌م زووانه‌ ئاشكرا ده‌كرێ. دۆناڵد ترامپ ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ لاپه‌ڕی‌ تویتێری‌ خۆیدا ده‌نووسێ كه‌ " ڕووسیه‌ ئاماده‌ به‌، مووشه‌كه‌كانمان له‌ ڕێگه‌ دایه‌. مووشه‌كه‌كانی‌ ئێمه‌ نوێ، جوان و زیره‌كن." هه‌ر به‌دوای‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ترامپ، وڵاتانی‌ ناوچه‌ و به‌ تایبه‌ت هاوپه‌یمانی‌ سووریه‌ به‌ شێك له‌ هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ كشاندووه‌ته‌وه‌ و ڕووسیه‌ش هێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ نیزامیی له‌و ناوچه‌یه‌ دوور خستووه‌ته‌وه‌ و حیزبوڵای‌ لوبنانیش هێزه‌كانی‌ هێناوه‌ته‌وه‌ سه‌رسنووره‌كانی‌ خۆی‌ و فڕۆكه‌ مسافیركێشیه‌كانی‌ جیهان به‌سه‌ر خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌دا هاتوچۆیان ڕاگرتووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ تزار می‌، سه‌رۆك وه‌زیری‌ بریتانیا پشتیوانیی خۆی‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ هێرشی نیزامیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سووریه‌ ڕاگه‌یاند و گوتی‌ قه‌راره‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ڕێوه‌بچێ. تزار می‌ له‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانیدا گوتی‌، به‌ بێ مۆڵه‌تی‌ پارلمانیش پشتیوانی‌ له‌ هه‌ڵویستی‌ نیزامیی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین.