کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتنی ھەیئەتی یەکیەتیی لاوان, لە گەڵ بەرپرسانی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژێنێڤ

21:39 - 23 خاکەلێوه 2718

رۆژی ١١ ی ئاپریلی ٢٠١٨ ھەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان پێک ھاتوو لە : -خاتوو تەوار ئەبرووزەنی بەرپرسی کۆمیتەی لاوان لە سوئیس -بەرێز رێبوار مووسەوی بەرپرسی تەشکیلاتی لاوان لە سوئیس -بەرێز حەسەن جەبار پوور بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی لاوان لە سوئیس دانیشتێنێکیان لە سەر پرسی مافەکانی مرۆڤ لە  رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە گەڵ ; خاتوو یاسمین ئەبوو مەنسوور (Yasmine abou Mansour) بەرپرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەروەھا بەرێز گوردیپ سانگا (Gurdip Sangha) بەشی مافی مرۆڤ بۆ ئێران لە  ناوەندی سازمانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشی مافی مرۆڤ لە شاری ژێنێڤ لە وڵاتی سوئیس پێک ھێنا، دانیشتنەکە لە سەر سێ بەش دابەش کرابوو کە ھەر بەشەو دیکۆمێنتی تایبەت بە خۆی درا بە کار بەدەستانی مافی مرۆڤ کە بریتی بوون لە : ١.تیرۆر و ھەرەشە لە چالاکانی سیاسی دەرەوەی ئێران ٢.باروودۆخی خراپی زیندانیانی سیاسی ٣.باری نالەباری ژیانی خەڵکی مەدەنی و سەرکووتی کۆڵبەران سەرەتای دانیشتنەکە بە بەخێرھێنان و خۆ ناساندنی زیاتری ھەردوو شاندەکە دەستی پێ کرد پاشان لە لایەن شاندی یەکیەتیی لاوان راپۆرتێک لە سەر پرسی مافی مرۆڤ بە گشتی لە ئێران و دۆخی خراپی چالاکانی سیاسی  لە ناو خۆ و دەرەوە  و ھەروەھا دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی باس کرا ، جێگای ئاماژەیە بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی کە لە سایتی رەسمی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە  بڵاو بوونەوە تیرۆرەکانی شەوی یەڵدا، تیرۆری شەھید سەباح رەحمانی لە ھەولێر و ھەروەھا فەرماندەی شەھید قادر قادری وەک تازەترین نموونەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لووتکەی نا مرۆڤانە واتا تێرۆر  لە لایەن شاندی یەکیەتیی لاوان قسەیان لە سەر کرا.   لە کۆتایی دانیشتنەکەدا لە لایەن ئەو کاربەدەستانەی لە سەرەوە ناو بران  بە رەسمی داوای ھاوکاری زیاتر لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان  کرا و ، بۆ ئەو مەبەستەش ئادرەسەکانی پەیوەندی گرتن گۆردرانەوە پاشان وا بریار درا کە ئەو کۆبوونەوانە بەردەوامیان ھەبێت.