کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپیۆ: ئەگەر ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران نەگۆڕدرێ ترامپ لێی دەکشێتەوە

08:40 - 9 بانەمەڕ 2718

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هێشتا سەرکۆماری ئەمریکا دوایین بڕیاری لەبارەی مانەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران نەداوە، بەڵام لەسەر ئەر بڕوایەیە کە ئەگەر گۆڕانی بنەڕەتیی تێدا نەکرێ، مانەوە لە بەرژەوەندیی ئێمە و جیهاندا نیە. مایک پۆمپیۆ، ڕۆژی ڕابردوو و پاش کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئاتلانتیکی باکوور "ناتۆ"، ڕایگەیاند، "لەبارەی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران، تا ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە، تیمی ئەمریکا لەوبارەوە خەریکی کار کردنن، لەبارەی داخوازە ڕاشکاوانەکەی سەرکۆماری دڵنیام گفتوگۆ و وتووێژی فراوانی لەسەر دەکرێ." هەروەها ناوبراو لە درێژەدا گوتی، "ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە گۆڕانکاریی بنەڕەتیی تێدا نەکرێ و کەموکۆڕییەکانی چارەسەر نەکرێن، دۆناڵد ترامپ زۆر بە ئاسانی لە رێکەوتنێک دەکشێتەوە کە بە خرابترین ڕیکەوتنی وڵاتەکەی دەزانێ. سەرکۆماری ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە یەکێک لە دژبەر و ڕەخنەگرانی سەرەکیی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران و بە خراپترین ڕیکەوتنی زانی و هەتا ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ مۆڵەتی داناوە کە ئەگەر کەموکۆڕییەکانی چارەسەر نەکرێن ڕاگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران درێژ ناکاتەوە و بە ڕەسمی لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە و گەمارۆی قورستر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ. هەروەها لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستانیش لەو وڵاتانن کە دژبەری ڕێککەوتنی ناوکیی ئێرانن.