کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ئیزن نادا فڕۆکەی گەشتیاریی بە ئێران بفرۆشرێ

07:59 - 21 بانەمەڕ 2718

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریكا رایگەیاند، سەرجەم گرێبەستەكانی فرۆشتنی فڕۆكەی ئایرباس و بۆئینگ بە ئێران ھەڵدەوەشێننەوە. پاش بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ بە كشانەوە لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران ستیڤ میونچین وتەبێژی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی فڕۆكە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەیان كردووە و لە ماوەی ٩٠ رۆژدا سەرجەم گرێبەستەكانی تایبەت بە فرۆشتنی فڕۆكە بە ئێران ھەڵدەشێننەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران گرێبەستی كڕینی ١٠٠ فڕۆكەی ئایرباس و ٨٠ فڕۆكەی بۆئینگ و ٢٠فڕۆكەی لە گەڵ كۆمپانیای "ئای تی ئاڕ "ئیمزا كردبوو کە بە بڕیاری ئەو دواییانەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریكا هەموویان ھەڵدەوەشێنرێنەوە.