کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جرمی هانت" وەزیری دەرەوەی بریتانیا، گەیشتە تاران

20:19 - 28 خەزەڵوەر 2718

"جرمی هانت" یەکەمین وەزیری وڵاتێکی ئوورووپاییە کە دوای چوونەدەری ئەمریکا لە "بەرجام" و دەوری دوویەمی گەمارۆکان سەردانی تاران دەکا. "هانت" لە سەفەرەکەی خۆیدا لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وعەلی شەمخانی" سەرۆکی شوڕای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی، بۆ قسەکردن لە سەر دوو تەوەری گرینگ واتە گەمارۆکانی سەر ئێران و شەڕی "یەمەن" کۆدەبێتەوە. "هانت" پێشتر ئیشارەی بەوە کردبوو کە پێویستە ئێران ناوەرۆکی ڕێک‌کەوتننامەی "بەرجام" بە تەواوی جێبەجێ بکا. هەروەها "هانت" قەرارە لە بارەی بەندکردنی " نازەنین زاغری" شارۆمەندی ئێرانی_ بریتانیایی کە دوو ساڵ و نیوە لە ئێران بەند کراوە، لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی قسە بکا. ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نابێ ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی، خەڵکی بێتاوان زیندانی بکات. "جرمی هانت" لە بەشێک لە قسەکانیدا ڕایگەیاند کە " من سەربردەی زۆر خەمهێنەرم لەبارەی بەندکراوان بیستووە کە بنەماڵەکانیان مەجبوور بوون بەرگەی دووریی یەکتر بگرن. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی " دەمهەوێ پەیامێکی ڕوون بگەیەنمە کاربەدەستانی ئێرانی کە نابێ گرتن و بەندکردنی خەڵکی بێتاوان ببێتە ئامرازی گوشار لە پێناو مانەوەو وەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکانی ئەو ڵاتە.