کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی ئەندامێکی پێشووی حیزبی دێموکرات و کەسێکی نیشتماندۆست لە ناوچەی سەقز

20:56 - 1 سەرماوەز 2718

بە پێی‌ هەواڵێک کە لە سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە کاک غەریب کەریمی ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکرات که ماوەی دوو ساڵ بوو به دەست شێرپەنجەوه ئازاری دەکیشا، لە ڕوژی ۳۰/۸/١٣٩٧ی هەتاویی لە نەخۆشخانەی تاران گیانی لە دەست‌دا. غه ریب کەریمی له سه رەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییەوە بوو بە ئەندامی حیزب و یار و یاوەری پێشمەرگەکانی دێموکرات بوو. ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی گەڕایەوە سەقز، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم وازیان لێ نەهێنا و بۆ ماوەی دوو ساڵ کەوتە زیندان و سەرەڕای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، وازی لە بیر و باوەڕەکەی نەهێنا و، لە خەبات بۆ وەدیهێنانی مافی گەلەکەی هەر بەردەوام بوو. ناوبراو دوای تەمەنێک ژیان بە سەرفەرازی رۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویی گیانی لە دەستدا و لە نێو خەم و پەژارەی کەسوکار و، خەڵکی بە ئەمەگی ناوچەی سەقز بەخاکی نیشتمان سپێردرا. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە تێکۆشانی ئەندامانی وەفاداری حیزبی دێموکرات، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری ناوچەی سەقز، بەتایبەتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک غەریب کەریمی دەکا و، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ