دایکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک ئاگادارکراینەوە کە لە رۆژانی رابردوو دایە نازەنین بابامیری ، دایکی قارەمان بروشان یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
بنەماڵەی دایە نازەنین لە ناوچەی بۆکان و لە ئاوایی گوێکجەلی ساڵانێکە بە دێموکراتدۆستی و نیشتمانپەروەری ناسراون و ئێستاش هاوڕێ "قارەمان بروشان" لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایە.
شیاوی باسە دایە نازەنین وەکوو زۆربەی دایکی پێشمەرگەکان، هیوای سەرکەوتنی رۆڵە فیداکارەکانی گەڵەکەی بوو و هەر بەو ئاواتەش سەری نایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزگرتن لە سەرجەم کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پیشکەش بە بنەماڵەی دایە نازەنین و بروشان لە ناوچەی بۆکان دەکا و خۆی بە هاوخەم و شەریکە خەمیان دەزانێ.