کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پشمەرگەیەکی دێرینی ح د ک لە ناوچەی مھاباد کۆچی دوایی کرد

14:22 - 10 رێبەندان 2718

بە داخێکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە دایە خدیجە مروەتی دایکی پشمەرگەی دێرینی حیزب ھاوڕێ خدر علیار لە ئاوایی (گردشیلان) لە تەمەنی ٧٥کۆچی دوایی کرد و بۆ ھەمیشە چاوە پر لە ھیواکانی لێک نا. بنەمالەی مام علی علیارکە ناسراوە بە(علی مام خدر)بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و نیشتمان پەروەر ناوچەی مەهاباد بوون کە هەمووکات دەرگای دیوەخانیان بەڕووی تێکۆشەرانی دیموکرات دا ئاوەڵا بوو، هاوکات ماڵیان جێیەکی متمانە و ئەمین بوو بۆ حاوانە وە پەنادانی تێکۆشەرانی دێموکرات بۆیە ھەردەم لە ژێر چاودێری ھێزە بەکرێ گیراوەکانێ رژێم دا بوون، بە تایبە تی دوایی ئەوەی یەکیک لە ٤ کورەکانی ئەو بنەماڵە سەربەرزە بە ناوی خدر علیار دێتە ریزی تێکۆشەرانی حیزبی دیمۆکرات و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەپۆشێ. بە ھۆی تەڤلی بوونی کاک خدر عەلیار لە شۆڕشی کوردستان دا، برا و باب و دایکی ھاورێ خدر علیار ئازارو ئەزیەت و شکنجە کراون و خراونەتە بندێخانەکانی سەردشت و مھاباد. بە داخەوە سالی ٢٠٠٤ مام علی باوکی لە ئەنجام ئەشکەنجەدانی ھێزە دژی گەلیەکان دلەگەورەکەی لە لێدان دەکەوێ کۆچی دوایی دەکات. بە درێژایی دەیان ساڵ خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان هاوڕێ خدر عەلیار یەکێک بووە لە کارد و ئەندامە دڵسۆزەکانی حیزب و لەهیچ خزمەت و فیداکارییەک درێغی نەکردووە. تەنیا هیوای دایە خەدیجە بینینەوە کورە جگەرگۆشەکەی بوو کە بە داخەوە ئەو ئاواتە نەهاتە دیی و بۆ هەتا هەتایە ماڵ ئاوایی لێکردن. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە دڵسۆزەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕی خدر عەلیار دەکات و خۆمان لە خەمیان بە شەریک دەزانین.