کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: هێندێک کەس واپێشاندەدەن کە گەمارۆکان کاریگەرییان نەبووە

15:12 - 10 رێبەندان 2718

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیرنا"، مەحموود عەلەوی لە کۆبوونەوەی شووڕای ئیدارەی شاری فارس ڕایگەیاند کە هێندێک لە بەرپرسان دەڵێن گەمارۆکان کاریگەرییان نەبووە بەڵکوو ئەوە نەبوونی موودیرییەت و بەڕێوەبەرییە کە بۆتە هۆی کێشەی ئابووریی وڵات. پێشتر لایەنی بناژۆخواز دەوڵەتی "ڕووحانی"یان تاوانبار کرد بەوەی کە توانای بەڕیوەبەریی وڵاتیان نییە. گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کێشە و گرفتی گەورەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست کردووە و کاربەدەستانی دەوڵەت ڕۆژانە یەکتر تاوانبار دەکەن بە ناکارامەیی و هەڵە لە سیاسەت و کردەوەکانیاندا. لەو کاتەوە کە دەوری دووهەمی گەمارۆکان دەستی پێکردووە، تا ئێستا فرۆشی نەوتی ئێران یەک میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە و ئەوەش ئابووریی ئێرانی تووشی قەیران و کێشە کردووە، ناکۆکی گەورەی خستۆتە نێو بالەکانی ڕێژیم و خەڵک و حکوومەت. دەسەڵات و سیاسەتی هەڵەی ڕێژیمی ئاخوندی بۆتە هۆی نەهامەتی خەڵکی ئێران و کاربەدەستانی ڕێژیمیش توانای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی وڵاتیان نییە و ڕۆژانە خەریکی تاوانبار کردنی یەکترن بە ناکارامەیی و نەبوونی موودیرییەت و بەڕێوەبەریی وڵات.