کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەنابەرێکی کورد، گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی وڵاتی ئۆسترالیای بردەوە

03:02 - 13 رێبەندان 2718

بێهرۆز بووچانی ڕۆژنامەنووسی کوردی ئیلامی کە لە دوورگەی پەنابەرانی مانووسی ئۆسترالیا دایە، بە نووسینی رۆمانی" کوردەکان جگە لە شاخ دۆستی دیکەیان نیە" گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی ڤێکتۆریای پێ‌بەخشرا. بەپێێ ڕاپۆڕتی رۆژنامەی گاردیەن بێھروز بووچانی نووسەری رۆژھەڵاتی كوردستان لە دوورگەی پەنابەرانی مانووس لە نیزیك ئوسترالیا دایە ، وێڕای بردنەوەی خەڵاتی ڤێکتۆریا ھاوكات ناوی بۆ خەڵاتی ئاشتی لەو وڵاتە تۆمار کراوە. بەڵام تاكوو ئێستا وڵاتی ئوسترالیا ئامادە نەبووە، رێگەی پێبدات بۆ ئەوەی لەو دوورگەیە دەربازی بێ كە ماوەی شەش ساڵە لەوێدا دەژیت. بێھروز بووچانی خەڵكی شاری ئیلام ، رۆمانەکەی بە زمانی ئینگلیزی و بە موبایل نووسیوە. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بە هۆی ئەوەی کە پەنابەرێکی کورد لە دوورگەیەک کە دۆخی ژیان لەوێدا ئێگجار نالەبارەوە ئەو رۆمانە دەنگدانەوەی جیھانی لێكەوتووەتەوە. بێهرۆز بووچانی نووسەرو رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەرە و ماوەی شەش ساڵە لە دوورگەی مانووس ژیان بەسەر دەبا. ناوبراو چەند مانگ لەمەوپێش بە هۆی هەوڵدان بۆ باسکردن لە کێشەو گرفتی پەنابەران لە دوورگەی مانووس، خەڵاتی گرینگی رۆژنامەوانی " ئانا پوولیکتۆفسکایا"ی پێ‌بەخشرا.