کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پارلمانی بریتانیا

17:14 - 29 رەشەمه 2718

رێکەوتی ١٩ی مارسی ٢٠١٩ هەیئەتێک لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەردانی پارلمانی بریتانیایان کردو لە دوو دیداری جیاوازدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی پارلمان کرد. ئەم چالاکیە بەمەبەستی بەرجەستەکردنەوەی دەنگ و رەنگی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکەم هەنگاوی ئەم ناوەندە بۆ کارامەکردن و کاری دیپلوماسی و دیدارە سیاسیەکان لەبریتانیا بوو. لەم دیدارانەدا تیشك خرایە سەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پێکهاتنی ئەم ناوەندەو چالاکییەکانی ئەم ناوەندە لەداهاتووداو، هەروەها باس لە دامەزرانی هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران لە نێوان ١٠ حیزب و لایەنی سیاسی ئێرانی و کورد کرا. لەیەکێك لەم دیدارانەدا کە لەگەڵ بەرێز لۆرد مۆریس مارك گلاسمەن بەرپرسی کۆمیتەی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی تری ئێران پێکهات، ناوبراو پشتیوانیی خۆی  بۆ کورد و نەتەوەکانی ئێران دەربڕی.