کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامکرانی لانیکەم 49 زیندانیی کورد لە ساڵی 1397ی هەتاویدا

18:26 - 4 خاکەلێوه 2719

ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی 1397دا لانیکەم 49 کەس بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 1397 لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و شەش زیندانیی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و 8 بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی (ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا) ئێعدام کراون. بەپێی زانیاریی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی زستاندا سزای ئێعدامی لەسەر 7 بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا 8 زیندانیی کورد، لە وەرزی هاویندا 25 بەندی و لە پاییزیشدا 9 بەندکراوی کوردی لە دار دابوو.