کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەڕانسە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی "ماهان" ی پشتڕاستکردەوە

21:17 - 6 خاکەلێوه 2719

ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، هەموو گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی " ماهان" سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فەڕانسە ڕاگیران. لەم پێوەندییەدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ فەڕانسە ڕاگیراون. کۆمپانیای فڕۆکەوانی "ماهان" کە سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانە تۆمەتبارکراوە بەوەی کە چەک و تەقەمەنی گواستۆتەوە بۆ وڵاتی سووریە، و یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنان و بەو هۆیەوە کەوتۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە. گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای ماهان پێشتر لە لایەن دەوڵەتی ئاڵمانەوە بۆ ئەو وڵاتە هەر بەو هۆیەوە قەدەغە کرابوو. کۆمپانیای ماهان گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانە کە لە حەوتوودا چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان پاریس و تاران ئەنجام دەدا. شایانی باسە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە تاوانی گواستنەوەی چەک و چۆڵ و دەورلێدانی گەمارۆکانەوە کۆمپانیای "ماهان" خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە.