کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەریی ڕۆحیی کوردانی ئیزەدی

23:00 - 11 رەزبەر 2720

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێک‌دا بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەریی ڕۆحیی کوردانی ئیزەدی، سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی ئیزەدیانی کوردستان کرد. دەقی پەیامەکەی بەڕێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب بەم شێوەیە: بۆ کۆمەڵگەی ئیزەدییانی کوردستان! کۆچی دوایی ڕێزدار بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی لە هەل و مەرجی ئێستادا خەسارێکی گەورە بوو و پێی خەمبارین. ڕێزدار شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، ناسراو بە بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی، کەسایەتییەکی جێی ڕێز و ئێحترامی سەرجەم خەڵکی کوردستان و لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان بوو. لەم ساڵانەی دوایی‌دا کە کوردانی ئیزەدی ڕووبەڕووی ژینوسایدی نەتەوەیی و مەزهەبی بوونەوە، نەمریان ڕۆڵێکی مەزنی لە بەرزڕاگرتنی ڕۆح و ڕەوانی کۆمەڵگەی کوردانی ئیزەدی‌دا گێڕا. لە لایەن خۆم و سەرجەم هاوڕێیانم لە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێزدا باباشێخ، ڕێبەری ڕۆحیی کوردانی ئیزەدی، سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی کوردانی ئیزەدی دەکەم. خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی