کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر نەجمەدین کەریم

13:46 - 11 خەزەڵوەر 2720

بەڕێز زۆزان خانم و بنەماڵەی بەڕێزی دوکتۆر نەجمەدین کەریم، هەواڵی کۆچی دوایی کاک دوکتور نەجمەدین کەریم زۆر ناڕەحەت و خەمباری کردم، بە تایبەت من کە یەکەم جار ڕێم کەوتە ئەمریکا کاک دوکتور یاریدەدەرێکی باش و بەئەمەگ بوو بۆ ناساندنی ئێمە و دروست کردنی پێوەندی و بەرچاوڕوونی لەگەڵ کاربەدستان و ناوەندە جۆراوجۆرەکان لە واشینگتۆن. دوکتور نەجمەدین لە هاوکاری کردن و یارمەتیدان بە دۆزی ڕەوای کورد کۆتایی نەدەکرد و زۆر بە خەمخۆرییەوە پێوەی ماندوو بوو و لەو بوارەدا خزمەتی زۆری کرد و جێ پەنجەی دیارە. بێگومان کاری زۆرتریشی بۆ دەکرا، بەڵام بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. بەم بۆنەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان ڕادەگەیەنین، روحی کاک دوکتور نەجمەدین شاد و ئێوەش ساغ و سڵامەت بن.

خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی