کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

01:28 - 12 بانەمەڕ 2721

گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کۆبونەوەیەکی پێک‌هێنا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١١ی بانەمەڕ (١ی مەی ٢٠٢١ی زایینی) گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە بەشداریی حەوت حیزب و لایەنی سیاسیی کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستان کۆبوونەوەیەکی پێك‌هێنا.
لەم کۆبونەووەیەدا، بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕاپۆرتی کاریی ئەم کۆبوونەوەیە و دەقی قسەکانی بەڕێز کاک خالید عەزیزی لەم کۆبوونەوەیەدا دواتر بە ئاگاداریی خوێنەرانی "کوردستان و کورد" دەگات.

نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست