کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا حەسەن ئەمینی، کەسایەتیی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا ڕەتدەکاتەوە

15:32 - 4 جۆزەردان 2721

مامۆستا حەسەن ئەمینی، کەسایەتیی دیار و بەرچاوی ئایینیی کوردستان: لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا بەشداریی ناکەم. مامۆستا حەسەن لە بەیاننامەیەکدا ولە وڵامی هێندێک پرسیاردا لە هەمبەر بەشداریکردنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێراندا دەڵێ: من لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا بەشداری ناکەم و هۆکارەکەشی زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە سەرەکییترین هۆکار ئەوەیە کە یاسای بنەڕەتی ئێران هێندێک بەربەستی داناوە کە کەسانی وەکوو من کە کوردم و سووننیی مەزهەبم، چووکەترین مافێکمان نییە وسەرۆککۆماریش ناتوانێ کێشە و گرفتەکانی ئێمە چارەسەر بکا. مامۆستا حەسەن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ: گرینگترین کێشەی ئێمە وەکوو کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێراندا وەرگرتنی ئازادییە تاکەکەسییە کانمانە و دەسبەسەرکردن و بەندکرانە و داخرانی مزگەوت وقوتابخانەکانمانە کە جێبەجێکردنی ئەم کێشە و گرفتانەی ئێمە لە توانای سەرۆک کۆماردا نییە و بۆیە من وەکوو خۆم بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا ناکەم. ناوبراو لە کۆتاییدا دەڵێ: نە من و نە هیچ کەسێکی دیکە ئیزنی ئەوەمان نییە بۆ کەس بڕیار بدەین چوونکوو خەڵک خۆیان ئاستی بیرکردنەوەیان باشە و دەتوانن بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن.