کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێترۆشیمی ئیلام هەڕەشە لە ژینگەی ئەو پارێزگایە دەکات

21:43 - 20 جۆزەردان 2721

هەزاران ماسی و گیانداری ئاوژی لە سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای ئیلام بەهۆی پاشماوەی پیشەسازیی پێترۆشیمییەوە لەناو چوون. ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی ئیلام ڕایگەیاند کە دوای لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوتووە کە ئەم کارەساتە دەرئەنجامی فڕێدانی پاشماوەی پرۆسەی بەرهەمی پێترۆشیمی لە ژینگەیە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم فەرمانگەیە بەپێی وتەی ناوبراو چەند مانگ لەمەوپێش هەڕەشەی قەیرانی ژینگەیی بە بەڕێوەبەرانی کارگەی پێترۆشیمی ڕاگەیاندووە.