کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوکوشتنی لانیکەم ٨٠ کەس لە کوردستان لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا

15:22 - 2 پووشپەڕ 2721

لانیکەم ٨٠ کەسی دی لە کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی خۆیان کوشتووە. "چاونیوز"، ماڵپەڕی ناوەندی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا هەر نەبێ ٨٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ئەم ناوەندە شوناسی ٤٤ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٦ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ بووه‌. بەردەوامیی خۆکوشتنەکان لە کوردستان وەرزی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا لە حاڵێک‌دایە کە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو.