کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

15:27 - 2 پووشپەڕ 2721

لە درێژەی کاولکردنەوەی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارستانەکانی گوندی "دوووەیسە"ـی سەر بە مەریوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە چەندجار ئاگریان تێ بەردرا. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دارستانەکانی گوندی "دوووەیسە"ـی سەر بە ناوچەی مەریوان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو کە خەڵکی ناوچەکە پێیان وایە سەر بە سپای پاسداران بوون، بە ئەنقەست لە چەند شوێنێک ئاگریان تێبەردراوە و بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "چیا"، چەند کەسێکی نەناسراو بە ئەنقەست دارستانەکەیان لە چەند شوێنێکی جیاوازەوە ئاگر تێبەرداوە. شایانی باسە کە خەڵکی ناوچەکە لەوە دڵنیان کە ئەو کەسانە سەر بە سپای پاسدارانن و ئەرکیان کاولکردنەوەی ژینگەی کوردستانە، چون هیچ یاسا و ئەنجومەن و ڕێکخراوێک، نەیتوانیوە بە دواداچوونیان بۆ ئەو مەسەلەیە بکات و هەموو ئەو سکاڵایانەی کە تۆمار دەکرێت، بێ‌ئاکام دەمێنێنەوە و هیچ کەس وڵامدەر نییە.