کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی کارەبا لە مەهاباد ژیانی لە خەڵک تاڵ کردووە

15:29 - 3 پووشپەڕ 2721

پچڕانی چەند نۆرەی کارەبا لە ڕۆژێکدا ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی شاری مەهابادی تووشی کێشە و گرفت کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ماوەیەکە ڕۆژانە بۆ چەندجار ، کارەبای گەڕەک و ناوچەکانی شاری مەهاباد دەپچڕێ و بەو هۆیەوە ژیان، کەسابەت و کاری ئیداریی خەڵکی ئەو شارە ئاڵۆزی تێکەوتووە و بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارەش بێدەنگییان هەڵبژاردووە. شایانی باسە کە سەرەڕای پچڕانی ماوە بە ماوەی کارەبا، ڕەوتی ڤاکسینەکردنی خەڵکی شاری مەهابادیش دژی پەتای کۆرۆنا، زۆر بە خاوی دەچێتە پێش و هیچ چەشنە سیستم و پلانێک بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیم لە بەرچاو نەگیراوە.