کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە شاری شنـۆ

16:24 - 5 پووشپەڕ 2721

عەبدوڵا کەدخودا، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک" عەبدوڵا کەدخودا" ناسراو بە عەبدوڵا سوور، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک عەبدووڵا لەو ماوەیەدا کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەیەکی بوێر، ئازا و چاونەترس بووە و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەحیزب وڕێبازی پیرۆزی شەهیدان ماوەتەوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک" عەبدوڵا کەدخودا" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.