کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە بریندار بوو

15:35 - 8 پووشپەڕ 2721

کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان"چاونیوز"، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “نەسروڵا حەمیدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود، بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوو. نەسروڵا حەمیدی پاش بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە و برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە.