کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی دەسبەسەرکردنەکان لە شاری شنۆ

15:38 - 8 پووشپەڕ 2721

بە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە ٧ کەس. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانە بە ناوی "ڕەزا عیزەت‌تاج" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧ کەس لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.