کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و برای شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی شنۆ

15:24 - 9 پووشپەڕ 2721

عەلی ئەمینی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و برای شەهید" فەتاح ئەمینی" خەڵکی ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، کاک" عەلی ئەمینی"، خەڵکی گوندی سەرگیز سەر بە ناوچەی شنۆ و برای شەهید" فەتاح ئەمینی" بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک عەلی ئەمینی کەسێکی نیشتمان‌پەروەر و دڵسۆزی حیزب و نیشتمانەکەی بووە و لە کاتی خۆیدا پێشمەرگەی هێزی بەرگریی بووە. جێگای ئاماژەیە کە کاک عەلی برایەکی بەناوی شەهید" فەتاح ئەمینی" لە سەنگەری بەربەرەکانێ لەگەڵ نەیارانی کوردستاندا شەهید بووە وتێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو بووە. کاک عەلی برازایەکی بەناوی عومەر ئەمینی و دوو خوشکەزای بەناوەکانی شەهیدان" محەممەد و ڕەحیم عوقابی" پێشمەرگەی حیزب بوون و لەڕێگای گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانیان گیانی خۆیان پیشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک" عەلی ئەمینی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.