کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیوەستبوونی بیرکاری گەورەی کورد بە کۆی گەورە مامۆستایانی جیهان

15:26 - 9 پووشپەڕ 2721

کۆچەر بیرکار گەورە زانای ناوداری کورد، وەکوو یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان وەرگیرا. وڵاتی چین لە ڕێوڕەسمێکدا یەکەم هەنگاوی بۆ بوون بە ناوەندی بیرکاریی جیهان هەڵگرت و لەو ڕێوڕەسمەدا پڕۆفسۆر "فەریدوون درەخشانی" ناسراو بە کۆچەر بیرکار، بلیمەت و زانای کورد، خەڵکی گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، بە شێوەی فەرمی وەکوو یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ بەناوبانگەکانی چین و جیهان وەرگیرا. بەرپرسانی زانکۆی "چینگ خۆوا"ـی وڵاتی چین بە بۆنەی پەیوەستبوونی کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە و گەورە زانایانی جیهانی ڕێوڕەسمێکی فەرمییان بەڕیوە برد و لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا لە نێو ٥۰ بیرمەندی گەورەی جیهان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و شانازییەکی گەورەی بۆ نەتەوەی کورد تۆمارکرد.