کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادستانی ئێران بەرانبەر بە حوکمی بیتاوان ناساندنی ئانیسا جەعفەری مێهر ناڕەزایەتی نیشان دا

15:30 - 9 پووشپەڕ 2721

دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاری شاباد بەرانبەر بە حوکمی بێ‌تاوان ناساندنی ئانیسا جەعفەری مێهر ناڕەزایەتی دەربریوە و خوازیاری پێداچوونەوەی بە دۆسیەی ناوبراو کردووە. دادستانی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایی بە حوکمی ئەم چالاکە مەدەنییە، داوای لە دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە کرماشان کردووە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر دۆسیەی ناوبراو بکات. شەممە ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ، ناوبراو بە تۆمەتی” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کراوە و پاشان پێی ڕاگەیەندراوە کە لەو تۆمەتە بێبەرییە. ئانیسا جەعفەری‌ مێهر، دەرچووی ماستەری لقی زمانناسی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی «ژێ»یە کە له‌گه‌ڵ داریووش مورادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی كولتووری، ئه‌ده‌بیی هه‌ساره ‌له ‌ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران و له‌ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زدا به ‌دانانی بارمته‌ی ٣٥٠ میلیۆنی و ١٧ی سه‌رماوه‌ز به‌دانانی بارمتە له ‌گرتنگەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ئازاد كران.