کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سنە بەهۆی ڕووداوی کارەوە

16:38 - 12 پووشپەڕ 2721

کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە لە کاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا. ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕ، کرێکارێکی لاوی خەڵکی گوندی میانە سەر بە شاری سنە، بە ناوی "ئارمان ڕەحیمی" تەمەن ٢٩ ساڵ، لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنە ناو چاڵەی ئاسانسۆردا گیانی لەدەستدا. شایانی باسە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٢٣ کرێکار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و نەبوونی کەرەستە و پێداویستیی تایبەت بە کارکردن، نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار و گرینگی پێنەدانی ناوەندە پێوەندیدار و خاوەنکارەکان و نەبوونی ئەزموونی کاری لە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانن.